دەقی پەیامی سەرەخۆشیی پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەتی پارێزگای کوردستان بەم چەشنەیە:
به ناوی خوای ده‌هه‌نده‌ی دڵۆڤان
کلُّ مَنْ عَلیها فَان وَ یبقَی وَجْهُ رَبِّک ذوالجلالِ والاکرامِ
(سورة الرحمن/26)
«نامرن ئه‌وانه‌ی له دڵی میلله‌تدا ده‌ژین»
به داخ و که‌سه‌رێکی ئێجگار زۆره‌وه، هه‌واڵی دڵته‌زێنی سووتانی ڕۆڵه‌یێکی دیکه‌ی نیشتمان، له داوێنی چیا سه‌ربه‌رزه‌که‌ی ئاویه‌رمان پێی گه‌یشت و ئێمه‌ش وه‌کوو هه‌موو کوردێکی دڵسۆزی گه‌ل و نیشتمان تازیه‌بار بووین.
کاک «خه‌بات ئه‌مینی» مروڤێکی ژینگه‌پارێز بوو که ژیانی پڕ بوو له تێکۆشان بۆ ئاوه‌دانی ئه‌م وڵاته و له کۆتایشدا ژیانی کرده قوربانی کوژاندنه‌وه‌ی ئاگری جه‌سته‌ی باڵای ئاویه‌ر و بوو به ئاڵقه‌یه‌ک له ئاڵقه‌کانی زنجیره‌ی شه‌هیدانی ڕێگای پاراستنی ژینگه.
جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی پارێزگای کوردستان به بۆنه‌ی کۆچی دوایی ئه‌م ئازیزه‌مان، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی هاریکارانی ده‌ڤه‌ری ژینگه، خه‌ڵکی ئه‌مه‌گناسی کوردستان و شاری سنه و هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه و خزم و که‌س و کار و هاوه‌ڵانیان ده‌کات. له خوای گه‌وره ده‌پاڕێینه‌وه ڕۆحی به‌رزی ئه‌م ئازیزه‌مان به به‌هه‌شتی به‌رین شاد کات و به هه‌موو لایه‌ک به‌تایبه‌ت به بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزیان سه‌بر و خۆڕاگری ببه‌خشێ.
اللهم اغفرلنا و لهُ ...ئامین
په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسڵاحی پارێزگای کوردستان
0۶ گه‌لاوێژی 1۴۰۴ی ھه‌تاوی
بۆچوونه‌کان